Süleyman Umut Gürhan,Sarmand Hameed
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
لە دیاربەکر چەکدارانی پەکەکە لەرێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبریژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی کردنی هاتوچۆی پارێزگاکە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کە دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکی دیاربەکر- باتمان، ژمارەیەکی زۆر برینداری لێکەوتووەتەوە کە بەشێکیان هاووڵاتی سڤیلن.
بریندارەکان لەرێگەی ئەو ئەمبوڵانسانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە دەگوازرێنەوە کە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
بەهۆی کاریگەریی تەقینەوەکەوە لەسەر رێگەکە چالێکی قووڵ درووستبووە.
هاوکات ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی چەکدارەکان لە ناوچەکە دەستی پێکردووە.