Sangar Hamad Azeez
30 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2016
بە ئامانجی لێکۆلینەوە لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی رووداوەکانی پارکی گێزی، هەدەپە داوای لە پەرلەمانی تورکیا کرد لێکۆلینەوە لەو پرسە بکات.
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، ئیدریس باڵوکەن پێشنازێکی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرد بۆ ئەوەی لێکۆلینەوە لە رووداوەکانی پارکی گێزی بکەن کە بەپێی راپۆرتی پزیشکی نزیکەی ٨ هەزار کەس لە رووداوەکاندا بریندار بوون ئەمە وێڕای گیان لەدەستدانی چەند هاووڵاتییەک.
پێشنازەکە باس لەوە دەکات کە لە رووداوەکانی گێزی ٤ هەزار و ٩٠٠ کەس دەستگیر کراون و هەروەها لە کاتی روودانی رووداوەکە پۆلیس توندوتیژی بەکارهێناوە و هیچ پۆلیسێک سزا نەدراوە، بۆ ئەم مەبەستەش هەدەپە داوا دەکات لیژنەیەک پێکبهێنرێت تاوەک لێکۆلینەوە لە رووداوەکان بکات.