Burak Akay
18 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2023
چاناککالە - AA
دوایین رەوشی ئەو ئاگرە لە رێگەی درۆنەوە وێنە گیرا کە ٣٧ کاتژمێرە لە دارستانی پارێزگای چاناککالە بەردەوامە.
بە هێلیکۆپتەر و فڕۆکە هەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە دەدرێت کە رۆژی پێشتر کاتژمێر ١٦:٣١ خولەک لە نزیک گوندی کزڵکەچیلی کەوتەوە.

لە رێگەی شەش فڕۆکە و ١٥ هێلیکۆپتەر و ١٠٩ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و ١٤ ئامێری کارکردن و ٥٤٣ کارمەندەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدرێت.
تیمەکان هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

هاوکات لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش دەکۆڵدرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو لە رێگەی درۆنەوە دوایین رەوشی ئاگرەکەی وێنە گرت.
