Rewa Mahmut Hasan
26 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2016
هەکاری
چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی داغڵیجای سەربە قەزای یوکسەکۆڤای پارێزگای هەکاری، هەڵیانکوتایە سەر چەند کرێکارێکی رێگاوبان و دوو کرێکاریان کوشت و دووی دیکەشیان بریندار کرد.
بەپێی زانیاریەکان کرێکارەکان سەرقاڵی دروستکردنی رێگای سەرەکی داغڵیجا-چوکورجا بوون.
دوای هێرشەکە، تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی یوکسەکۆڤا.
راشگەیەنرا کە رەوشی تەندورستی هەردوو کرێکارە بریندارەکە ناجێگیرە.
دوای هێرشەکە، هێزە ئەمنیەکان بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەکدارەکان و بەسزا گەیاندنیان کێوماڵی ناوچەکەیان دەستپێکرد.