Rewa Mahmut Hasan
03 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2016
پارێزگاری ئیستانبوڵ ڤاسیپ شاهین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا جی جۆنسۆن، سەردانی پارێزگای ئیستانبوڵی کردووە و هاوکات پێکەوە مۆزەخانەی ئەرشیڤی عوسمانییەکان گەڕاون.
پارێزگاری ئیستانبوڵ لەو سەردانەدا، نموونەیەکی لە نامەیەکی ١٦مین سەرۆکی ئەمریکا ئابراهام لینکۆڵن کە بۆ سوڵتان عەبدولعەزیز-ی عوسمانییەکانی رەوانە کردبوو، بە دیاری داوەتە ئەو وەزیرە ئەمەریکییە.
دواتر هەردوولا پێکەوە مۆزەخانەی ئایاسۆفیا و مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد گەڕاون و هاوکات سەردانی مەیدانی سوڵتان ئەحمەدی کردووە کە مانگی پێشوو بووە ئامانجی تیرۆریستان و تەقینەوەیەک لەوێ رووی دابوو.