Rewa Mahmut Hasan
16 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2016
رۆژی رابردوو چەند تیرۆریستێک شەقامێکی دیاربەکریان بەڕووی هاتوچۆ داخستبوو، دواتر تەقەیان لە هێزی تەناهی کردبوو کە لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان رووی دا و بەهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەست دا و ١٠ فەرمانبەری تری پۆلیسیش گیانیان لەدەست دا و سێ چەکداری پەکەکەش کوژران.
لە ئێستادا و دوای راگەیاندنی یاسای قەدەغەی هاتوچۆ لەو گەڕەکە، هاووڵاتییان بەردەوامن لە چۆڵکردنی گەڕەکەکەیان و چەکدارانی پەکەکە لە رێی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەستیان بەسەردا گرتوون، بەربەستیان لە شەقامەکاندا دروست کردووە.
هێزی تەناهی لە ناو شەقامەکانی ئەو ناوچەیەدا ئۆپەراسیۆنێکیان دەست پێ کردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو چەکدارانە و هەتا ئێستا نۆ چەکدار کوژراون .