Sangar Hamad Azeez
26 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەکانی جەنگی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەی کەیلانی تەپە لە چیاکانی بوزوڵ لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤای سەربە پارێزگای هەکاری، سێ تیرۆریست کوژران.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، کاتژمێر ٦:٠٠ بەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆسەر ناوچەی کەیلانی تەپە لە چیاکانی بوزوڵ لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤای سەربە پارێزگای هەکاری، ئەنجامدرا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ تیرۆرست کوژران.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا تاوەکو ئێستا، ٤٩ تیرۆریست کوژراون و لە پارێزگای هەکاریش بە گشتی، ٣٢٣ تیرۆریست کوژراون.