ماردین
لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای ماردین، مەفرەزەیەکی پۆلیسی تایبەتی تورکیا تەقەیان لە گروپێک کرد کە خەریک بوون بەقاچاخی لە سوریاوە بۆ تورکیا بپەڕنەوە، لە ئاکامدا ٣ کەسی سوری کوژران.
پارێزگاری ماردین رایگەیاند "ئەو گروپە دەیانویست بە شێوەیەکی نایاسایی لە سوریاوە بێنە ناو تورکیا و لەلایەن دەوریەیەکی پۆلیسەوە تەقەیان لێکراوە و لە ئەنجامدا ٣ کەسی بەڕەگەز سوری کوژران."
لێکۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێکرد و تەرمی کوژراوەکانیش بۆ دادپزیشکیی پارێزگای مەڵەتی گوێزرانەوە.