Sarmand Hameed
18 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
کارەکانی لیژنەی داوەری تایبەت بە هەڵسەنگاندنی وێنەی بەشداریکراو لە پێشبڕکێی "خەڵاتەکانی ئیستانبوڵ بۆ باشترین فۆتۆ ٢٠١٨" (Istanbul Photo Awards) بەمەبەستی دیاریکردنی سەرکەوتووەکان لە پێشبڕکێیەکەدا دەستی پێکرد کە ساڵانە لە لایەن ئاژانسی ئانادۆڵو رێکدەخرێت.
پێشبڕکێیەکە کە لە لایەن هێلی ئاسمانی تورکی (تورکش ئێرلاین) و ئاژانسی تیکا سەر بە سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا چاودێری دەکرێت، بە یەکێک لە گرنگترین پێشبڕکێ جیهانییەکان لەو بوارەدا دادەنرێت.
بڕیارە لیژنەکە سێ وێنە لە ١٠ بواری جیاواز دیاری بکەن بۆ قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێیەکە.
هەروەها ئەنجامی وێنەی سەرکەوتووی پێشبڕکێیەکە لە کۆتایی مانگی ئادار لە لایەن لیژنەی داوەرییەوە رادەگەیەنرێت.
کۆی خەڵاتەکانی پێشبڕکێیەکە کە ١٠ بواری جیاواز لە خۆ دەگرێت و هەروەها خەڵاتی "وێنەگری لاو"، ١٦٥ هەزار دۆلارە.
هەروەها وێنەی سەرکەوتووی پێشبڕکێیەکە دەخرێتە نێو کتێبی وێنەی فۆتۆگرافی بۆ خەڵاتی ئیستانبوڵ ٢٠١٨ بۆ باشترین وێنە.