Ramal Mahmood
13 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2016
شرنەخ - AA
لە سبەینێوە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە چەند شوێنێکی شرنەخ هەڵدەگیرێت.
بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ کە لە ١٤ی ئادارەوە بەمەبەستی لەناوبردنی چەکدارانی پەکەکە و پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنییەکان و لابردنی بەربەستەکان و پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییان لە شاری شرنەخ راگەیەندرا و تا ئێستا بەردەوامە، سبەی لەنێوان کاتژمێر ٠٥:٠٠ بۆ ٢٢:٠٠ هەڵدەگیرێت.
بەمەبەستی رێگری لە قەرەباڵغی لەکاتی گەڕانەوەی هاووڵاتییان بۆ ناو شار، سبەی دانیشتوانی گەڕەکی ئەتاتورک و وەقفکەنت دەگەڕێنەوە، لە ١٥ی ئەم مانگەشدا دانیشتوانی هەردوو گەڕەکی شەهری نوح و گوندۆغدو، لە ١٦ی مانگدا هەردوو گەڕەکی ئایدنڵکئەڤلەر و ئیسمەتپاشا، لە ١٧ی مانگ گەڕەکی جمهوریەت و گازیپاشا، لە ١٨ی مانگدا گەڕەکی یەشیلیورت و باهچەلیئەڤلەر، ١٩ی مانگیش گەڕەکی یەنیمەهەللـە و دیجلە دەگەڕێنرێنەوە بۆ شارەکە.