1 23
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
لە شارۆچکەی ئیپەکیۆڵوی سەر بە پاریزگای وان، لەئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستییدا سەربازێک گیانی لەدەستدا، سەربازێک و دوو پۆلیس بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، چەکدارانی پەکەکە لە گەڕەکی حاجی بەکری شارۆچکەکە بەربەستیان دروستکردووە و دوو ئۆتۆمبێلیان گڕ تێبەر داوە، دواتر هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکە ئەنجامداوە.
چەکدارانی پەکەکە لە رێگەی قازیفە و چەکی قورسەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەی کە بەمەبەستی پشتیوانیی لە پۆلیسەکان بۆ ناوچەکە نێردرابوو، لە ئەنجامی هێرشەکەشدا سەربازێکی نێو ئۆتۆمبیلەکە گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەیان بریندار بوو.
لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا دوو پۆلیس بریندار بوون و ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی چەکدارەکان بەهاوکاریی هێزی ئاسمانیی بەردەوامە.