Mehmet Akif Parlak,Ramal Abdullah Mahmood
20 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2019
عه‌نتاب – AA
هه‌ڵخستنی بیبه‌ر، كوله‌كه، باینجان و ترۆزی له گرده به‌رزه‌كانی عه‌نتاب به‌مه‌به‌ستی وشككردنه‌وه به رێگا نه‌ریتییه‌كان دیمه‌نێكی ره‌نگاوڕه‌نگ به ناوچه‌كه ده‌به‌خشن.
عه‌نتاب كه له‌لایه‌ن یونسكۆوه له رووی خۆراكه‌وه خراوه‌ته لیستی "تۆڕی شاره داهێنه‌ره‌كان" به ره‌نج و ماندووبوونێكی زۆر كرێكاران ناو بیبه‌ر، كوله‌كه، باینجان و ترۆزی ده‌كۆڵن و به داویانه‌وه ده‌كه‌ن. ماوه‌یه‌ك ده‌یانخه‌نه ناو ئاو و پاشان له به‌رزاییه‌كانی شاره‌كه له به‌ر تیشكی خۆر هه‌ڵده‌خرێن. دوای ئه‌وه‌ی به تێكڕایی ١٥ رۆژ له به‌ر خۆر ده‌هێڵدرێنه‌وه كۆده‌كرێنه‌وه و له پاكه‌ت ده‌نێرن و ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركیا ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی فرۆشتن.
گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی به‌مه‌به‌ستی كڕینی به‌هارات و سه‌وزه‌ی وشككراوه روو له بازاڕی ئهلماجی ده‌كه‌ن له شاره‌كه.
ئه‌ره‌ن دۆغان یه‌كێكه له‌وانه‌ی به وشككردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌وه سه‌رقاڵه، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه بۆی تاموچێژی ناوازه‌ی وشككراوهكانییهوه عه‌نتاب له سه‌رتاسه‌ری توركیا به‌ناوبانگه.