Müslüm Etgü,Ramal Abdullah Mahmood
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2019
ئورفا – AA
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له چالاییه‌كانی یەکی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران له شارۆچكه‌ی ئه‌لبیستان سەربە پارێزگای مه‌ڕه‌ش-ه‌وه به‌ره‌و ئورفا به‌ڕێكه‌وتبوو؛ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٢ی دیكه‌یش برینداربوون.
پاسێك كه ژماره‌یه‌ك كرێكاری هه‌ڵگرتبوو و به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پیرۆزڕاگرتنی یەکی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران كه له لایه‌ن كۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیكاكانی داكۆكیكردن له مافه‌كانی كرێكاران و كۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیكاكانی فه‌رمانبه‌ران رێكخرابوو له شارۆچكه‌ی ئه‌لبیستان سەربە پارێزگای مه‌ڕه‌ش-ه‌وه به‌ره‌و ئورفا به‌ڕێكه‌وتبوو له رێگای بیره‌جیك-سروج خۆی كێشا به ئۆتۆمبێلێكدا و پاشان وه‌رگه‌ڕا.
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئاكامدا، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٢ی دیكه‌یش برینداربوون.
تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه و دوای فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بریندارانیان گواستنه‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ورووبه‌ر.