Emin İleri,Mücahit Türetken,Halis Akyıldız,Ali Cevahir Aktürk,Abdullah Tevge,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌و یاده‌ی له ئیستانبوڵ به‌بۆنه‌ی یه‌كی ئایار، رۆژی جیهانی کرێکاران له لایه‌ن DİSK, KESK, TTB, TMMOB ه‌وه رێكخراوه له بازاڕی گه‌لی باكركۆی ده‌ستیپێكرد.
چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌ندامانی DİSK, KESK, TTB, TMMOB و رێكخراوه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ ناو بازاڕی گه‌لی باكركۆی كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی تیادا سازكراوه ته‌واوبوو. بۆ ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كرا كه به‌شداری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه مه‌یدانه‌كه.
نوێنه‌ر و ئه‌ندامانی هه‌ندێک سه‌ندیكا، پارتی سیاسیی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه DİSK و TMMOBیان لهنێودایهوه له كاته‌كانی به‌یانییه‌وه له‌به‌رده‌م كۆڕبه‌ندی ماڕماڕا كۆبوونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به دوو خاڵی پشكنیندا تێپه‌ڕین ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری دروستكرا و سه‌رۆكی گشتیی DİSK، ئارزو چهركهزئۆغڵو پێش ئاپۆڕاكه كه‌وت.
به‌شداربووان به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم و هوتاف كێشان و گوتنه‌وه‌ی مارش گه‌یشتنه بازاڕی گه‌لی باكركۆی.
هه‌روه‌ها ئه‌و گرووپانه‌ی به رێبه‌رایه‌تی KESK وHDP له شه‌قامی ئینجیرلی كۆببوونه‌وه ئاپۆڕایه‌كی جه‌ماوه‌ریان دروست كرد و به‌ره‌و بازاڕی گه‌لی باكركۆی ریپێوانیان ده‌ستپێكرد. هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان و سه‌زایی ته‌مه‌للی یاوه‌ری ئاپۆڕا جهماوهریهكهیان كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به هۆی ئه‌و رووداوی هاتوچۆیه‌ی له نێوان بارهه‌ڵگرێك و پاسێكدا له‌سه‌ر رێگای بیره‌جیك-سروج لە سنووری پارێزگای ئورفا روویدا كه سه‌رنشینانی پاسه‌كه بۆ به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كانی یه‌كی ئایار له مەڕەشەوە بهڕیكهوتبوون بۆ ئورفا و له ئاكامدا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 12ی دیكه‌ش برینداربوون، DİSK گۆڕانكاری له به‌رنامه‌ی یاده‌كه‌دا كرد.
لە میانی چالاكییەكەدا پەیامی سەرەخۆشی بۆ ئەو كرێكارانە خوێندرایەوە كە گیانیان لەدەستداوە و گۆڕانكاری ئەنجام نەدرا. راگەیەندرا هەندێک لە گرووپەكان كە بەشداری لە كۆنسێرتی ئاهەنگەكەدا دەكەن، چەند گۆرانییە دەڵێن.
لە كاتەكانی بەیانییەوە لە مەیدانی مێترۆبوسی ئینجیرلی كە لە لایەن سەندیكاكانی DİSK, KESK, TMMOB, TTB ،1 Mayıs Bileşenleriەوە ئاهەنگی تیادا دەگێڕدرێت، قەرەباڵخیی پێوە دەبینرێت.
ئەندامانی سەندیكاكان و هاووڵاتییان كە دەیانەوێت بەشداربن لە ئاهەنگەكاندا لە كاتی چوونەژوورەوەیان بۆ نێو مەیدانەكە، بەخاڵی پشكنینی ئەمنیدا تێدەپەڕن.
لەنێو مەیدانەكەشدا پۆلیس رێوشوێنی توندی ئەمنیی گرتووەتەبەر و لەنێو سەکۆ و مەیدانەكەشدا دوو ریز بەربەستی ئەمنی پێكهێنراوە.
لە لایەكی دیكەشەوە لەنێو مەیدانەكەدا پلاتفۆرمێكی دیكە بۆ ئەو كەناڵە تەلەڤیزیۆنییانە دروستكراوە كە پەخشی راستەوخۆ ئەنجام دەدەن.
ئەندامانی سەندیكاكان و هاووڵاتییان لەكاتی تێپەڕینیان بۆ نێو مەیدانەكە، بە سێ خاڵی پشكنیندا تێدەپەڕن.
سەرۆكی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ، ئەكرەم ئیمامئۆغڵو-ش بەشدارە لە چالاكییەكەدا و چاوەڕوان دەكرێت هەریەكە لە سەرۆكی گشتیی DİSK، ئارزو چەركەزئۆغڵو و هاوسەرۆكی KESK، ئایسون گێزێن و سەرۆكی TMMOB، ئەمین كۆراماز و سەرۆكی ئەنجوومەنی ناوەندی TTB، سینان ئادیامان لە میانی چالاكییەكەدا وتار پێشكەش بكەن.