Mehmet Tosun,1 23
29 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كاروباری جاری لە وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، عه‌قید تامه‌ر زینجیر رایگەیاند كه له ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا بۆسه‌ر ناوچه‌ی زاب باكووری عێراق، 14 چەکداری سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له چالاكی خراون.
عه‌قید تامه‌ر زینجیر له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له بینای وه‌زاره‌تی به‌رگریی رێكخرا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و باسی له‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له 24ی ته‌مووزی 2015ه‌وه تا ئه‌مڕۆ 15 هه‌زار و 97 چه‌كداری سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له چالاكی خراون له‌وانه‌یش حه‌وت هه‌زار و 885یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له چالاكی خراون. ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌سه‌دا 52ی ئه‌و چه‌كدارانه سه‌رچاوه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه بوونی سوپای توركیا له ده‌ره‌وه‌ی توركیا و پێویستی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گرنگه.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كاروباری جاری لە وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، عه‌قید تامه‌ر زینجیر باسی له‌وه كرد كه شوێنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی بنكه‌ی سهریبهری چوكورجایان ئه‌نجامدا و به هۆیه‌وه چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و پاشان به‌شێكی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه‌یان له چالاكی خستووه و تۆڵه‌ی خوێنی سه‌ربازه‌كانیان كردووه‌وته‌وه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه په‌كه‌كه زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه.
عه‌قید تامه‌ر زینجیر باسی له‌وه كرد كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی زاب و 14 چه‌كداری په‌كه‌كه‌یان له چالاكی خستووه و دیمه‌نی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییهكهشی بڵاوكرده‌وه و گوتی:
"له رۆژی چواری نیسانه‌وه تا ئه‌مڕۆ له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی پێداگرانه له ناوخۆی وڵات و باكووری عێراق كردوومانه‌ته سه‌ر په‌كه‌كه تێكڕا 154 تیرۆریست له چالاكی خراون. له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 43 چه‌ك، پێنج چه‌كی قورس، 15 هه‌زار و 450 ته‌قه‌مه‌نی چه‌كی سووك، 752 ته‌قه‌مه‌نی چه‌كی قورس، هه‌زار و 829 مادده‌ی ته‌قینه‌وه و 50 بۆمبی ده‌ستیدا. هه‌روه‌ها 56 بۆمبی ده‌ستكرد پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، 118 په‌ناگه، حه‌شارگه، ئه‌شكه‌وت و كۆگا كه له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به‌كارهێندراوه له‌ناوبراون. له‌و ئۆپەراسیۆنانهدا كه پێداگرانه درێژه‌یان هه‌یه و له ئه‌نجامی ئه‌و گوشاره‌ی له‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه دروستبووه جموجۆڵی رێكخراوه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سنوورداربووه".