Murat Paksoy,Hemın Othman Mohammed
29 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
یه‌كێك له‌و گومانلێكراوانه‌ی 10 رۆژ لەمەوبەر له توركیا به‌تۆمه‌تی "سیخوڕیکردنی سه‌ربازیی، سیاسیی و نێوده‌وڵه‌تی" ده‌ستبه‌سه‌ركرا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیمارات كردبێت، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، یه‌كێك له‌و دوو گومانلێكراوه‌ی کە له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌تۆمه‌تی كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیمارات ده‌ستگیركرا و له 19ی نیساندا ده‌ستبه‌سه‌ركرا، كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
گومانلێكراوه‌كه كه له گرتووخانه‌ی سیلیڤری كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، به‌تۆمه‌تی "سیخوڕیکردنی سیاسیی و سه‌ربازیی" و "سیخوڕیکردنی نێوده‌وڵه‌تی" ده‌ستبه‌سه‌ر بووه.