Sarp Özer
03 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2019
قه‌یسه‌ری - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئێسپه‌ر ئه‌نجام ده‌دات و گوتی: "جارێكی دیكه دۆخه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و بیروڕا ده‌گۆڕینه‌وه. وه‌ك پێشتریش چه‌ندین جار رامانگه‌یاندووه، ئاماده‌كارییه‌كانمان له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌گه‌رێكدا ته‌واوكردووه. پلانه‌كانمان ئاماده‌ن. پێویسته هه‌مووان ئه‌مه بزانن".
خولوسی ئاكارله میانی وتارێكیدا كه له رێوڕه‌سمی واژووكردنی گرێبه‌ستی كاری خزمه‌تگوزاری و چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی جۆری A400M له بنكه‌ی سه‌ربازیی بیست و یەکەمی گه‌یاندنی ئاسمانی پێشكه‌شی كرد، ناوچه‌ی ئارامی هه‌ڵسه‌نگاند كه بڕیاره له رۆژهه‌ڵاتی فورات باکووری سووریا دابمه‌زرێنرێت و گوتی:
"به‌داخه‌وه له‌باره‌ی بنیاتنانی ناوچه‌ی ئارامه‌وه زۆر له‌دوای چاوهڕوانییهكانمانهوهین. له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان هه‌موو رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌ودیو سنووهكانمان تاقی ده‌كه‌ینه‌وه" و جه‌ختی كرده‌وه کە توركیا هه‌رگیز رێگه به بنیاتنانی رێڕه‌وی تیرۆر نادات.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو له قسه‌كانی:
"به‌ئارامی و دڵسۆزییه‌وه به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه. ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارک ئێسپەر په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌ین. جارێكی دیكه دۆخه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و بیروڕا ده‌گۆڕینه‌وه. وه‌ك پێشتریش چه‌ندین جار رامانگه‌یاندووه، ئاماده‌كارییه‌كانمان له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌گه‌رێكدا ته‌واوكردووه. پلانه‌كانمان ئاماده‌ن. پێویسته هه‌مووان ئه‌مه بزانن. پێویسته ویستمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگای ئاشتیانه و به‌رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانێتیی ناتۆ به لاوازی و راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه پلانهمانمان ئاماده‌یه، به هه‌ڕه‌شه وه‌رنه‌گیرێن".