Sümeyye Dilara Dinçer
30 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر قورئانی پیرۆز له سوید و دانیمارك، سبه‌ی به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین كۆده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و هه‌نگاوه به‌رجه‌ستانه‌ی كه ده‌كرێت رێكخراوه‌كه بیگرێته‌به‌ر سه‌باره‌ت به دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلام له ئه‌ورووپا و هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه له‌وباره‌یه‌وه تاوتوێ ده‌كرێت.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش له ١٨هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامییدا كه بڕیاره سبه‌ی به ئۆنڵاین به‌ڕێوه‌بچێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هاكان فیدان به‌شداریی ده‌كات.
له‌كاتێكدا كه هێرشه‌كان بۆ سه‌ر قورئانی پیرۆز له سوید و دانیمارك له ماوه‌ی رابردوودا چڕبوونه‌ته‌وه، ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ئیستیفزازییانه له‌ژێر پارێزبه‌ندیی پۆلیس و به مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له كاربه‌ده‌ستان، كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.