Aliia Raimbekova
31 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2023
كیێڤ-AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی ئاشكرایكرد، جه‌نگه‌كه هێواش هێواش دەگەڕێتەوە نێو خاکی رووسیا و ئەمەش پێواژوویه‌كی حەتمییە.
لە په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووتهوه، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی باسی ئه‌و جه‌نگه‌ی كردووه كه رووسیا دژی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵیگیرساند.
زێلێنسکی داكۆكی له‌وه‌كرد "دوژمنكاریی رووسیا لە بەرەکانی جه‌نگدا شکستی هێناوە" و رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ ٥٢٢هەمین رۆژی بەناو ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتە، کە ده‌سه‌ڵاتی رووسیا پێشبینی ده‌كرد ماوەی یەک دوو هەفتە بەردەوام بێت. ئۆکراینا تا دێت بەهێزتر دەبێت. جه‌نگ هێواش هێواش دەگەڕێتەوە بۆ خاکی رووسیا و ناوەندە سیمبولییهكانی و بنکە سەربازییەکانی، ئه‌مه پێواژوویه‌كی حەتمی، سرووشتی و دادپەروەرانەیە".
وەزارەتی بەرگری رووسیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاندبوو، رێگریی له هەوڵی ئۆکراینا بۆ ئەنجامدانی هێرش له‌رێگه‌ی فڕۆکەی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بۆ سەر دامەزراوەکان له مۆسکۆ كراوه و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی رووسیاوه تێكشكێندراون.