Burcu Çalık Göçümlü
06 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌دین كۆجا رایگه‌یاند: "له ئێستادا داوای رێگه‌پێدانمان له دامه‌زراوه‌ی ئامێره پزیشكییه‌كان و ده‌رمانی توركیا كردووه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی سێ جۆر ڤاكسین له‌سه‌ر مرۆڤ، ئه‌م ڤاكسینانه گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك كه له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكرێنه‌وه".
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌دین كۆجا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند كه له‌باره‌ی پێشخستنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له وه‌زاره‌ت به به‌شداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه.
فه‌خره‌دین كۆجا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی پێشخستنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه و تاكوو ئێستا ١٧ جۆر ڤاكسینیان پێش خستووه، گوتی: "له ئێستادا داوای رێگه‌پێدانمان له دامه‌زراوه‌ی ئامێره پزیشكییه‌كان و ده‌رمانی توركیا كردووه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی سێ جۆر ڤاكسین له‌سه‌ر مرۆڤ، ئه‌م ڤاكسینانه گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك كه له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكرێنه‌وه".
ناوبراو به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڤاكسینی گهردۆكه هاوشێوه ڤایرۆسییه‌كان كه هه‌ڵگری یه‌كه‌مین تایبه‌تمه‌ندی له‌م جۆره‌یه له جیهان گه‌یشتووه قۆناغێكی باش و له‌م نزیكانه ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی داوا بكه‌ن له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكرێته‌وه، گوتی: "دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كان زوو به‌كاربهێندرێن، به ته‌واوی هێزی خۆیانه‌وه كار ده‌كه‌ن. وڵاته‌كه‌مان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌واوی چالاكییه‌كانی ئه‌نجام بدات بۆ پێشخستنی جۆره جیاوازه‌كانی ڤاكسین. له‌و باوه‌ڕه‌دام وڵاته‌كه‌مان به ژێرخانی زانستی و ته‌كنیكییه‌وه، زاناكانی بتوانن به هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانیان باشترین جۆره‌كانی ڤاكسین به‌رهه‌م بهێنن. ئه‌م زانایانه له‌گه‌ل ته‌واوی سه‌رچاوه گشتییه‌كان قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵیووه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كان به به‌ربڵاوی به‌كاربهێندرێن".