Hatice Özdemir Tosun, Süleyman Elçin
18 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2021
ئانتاڵیا – AA
وه‌زیری ژینگه و شارسازیی توركیا، موراد كوروم ئاشكرای كرد، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كان له ئانتاڵیا و موغڵا دوو هه‌زار و ٥١٦ یه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ زیانی ئێجگار زۆریان به‌ركه‌وتووه یاخود داڕووخاون، و كاره‌كانی ده‌ستنیشانكردنی هه‌زار و ١٠٠ باڵه‌خانه‌ی رووخا‌و له ئانتاڵیا و موغڵا ته‌واو بوون.
له میانی به‌شداریی كردن له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه له سه‌نته‌ری گه‌نجانی شارۆچكه‌ی ماناڤگات له پارێزگای ئانتاڵیا به‌ڕێوه چوو، موراد كوروم له باره‌ی ئه‌و كارانه‌وه دوا كه دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له ٢٨ی تهمووز له ماناڤگات و دواتر ژماره‌یه‌ك له دارستانه‌كانی توركیای گرته‌وه.
كوروم ئاماژه‌ی به‌وه دا به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كان له ئانتاڵیا و موغڵا دوو هه‌زار و ٥١٦ یه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ زیانی ئێجگار زۆریان به‌ركه‌وتووه یاخود داڕووخاون و گوتی: "كاره‌كانی ده‌ستنیشانكردنی هه‌زار و ١٠٠ باڵه‌خانه‌ی رووخا‌و له ئانتاڵیا و موغڵا ته‌واو بوون".
وه‌زیری ژینگه و شارسازیی توركیا به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لە دوای ئاگرەکانی ئانتاڵیا و موغڵا دروست کردنی هەزار و ٣٠٥ یەکەی نیشتەجێبوون و ٦٠٠ تەویلە کراوە بە پڕۆژە و تەندەری هەزار و ١٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون و ٦٠٠ تەویلەش دابەش کراوە، رایگه‌یاند: "کارەکانمان بۆ کۆکردنەوەی ٥٢ جۆری تۆ‌و کە بەهۆی ئاگری دارستانەکانەوە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، بەوپەڕی وریاییەوە بەردەوامە".