Barış Gündoğan
22 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وێنه‌ی ئه‌و كه‌مپه‌ی كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی حاجی حه‌سه‌نلی و تێیدا رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه مه‌شقی به منداڵان ده‌كرد و له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا له‌رێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانییه‌وه خاپووركرا، گیرا.
دوای كۆنترۆلكردنی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین، كاره‌كانی گه‌ڕان و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینه‌كان و بۆمبه ده‌ستكرده‌كان، بێ وچان به‌رده‌وامه.
پلانیش وایه دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی پاككردنه‌وه، دانیشتوانی ناوچه‌كه له كورتترین كاتدا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ژیانی ئاساییان.
هاوكات ده‌ست به وێنه‌گرتنی ئه‌و كه‌مپانه كراوه كه له‌و ناوچانه‌ی له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه، له‌رێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه خاپووركراون.
یه‌كێك له‌و كه‌مپانه‌ش كه‌مپی ناوچه‌ی حاجی حه‌سه‌نلی عه‌فرینه كه خاپووركراوه و له‌رێگه‌ی ئه‌و میمۆرییانهی كه له كه‌مپه‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه، ناوه‌ندی مه‌شقپێكردنی نه‌وجه‌وانانی ته‌مه‌ن ١٣ بۆ ١٧ ساڵ بووه.