Zuhal Kocalar,Hemın Othman Mohammed
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2016
له كاتێكدا کە گه‌ڕانه‌وه بۆ شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له تیرۆریستانی داعش پاككرایه‌وه، درێژه‌ی هه‌یه ئه‌ندامانی پلاتفۆڕمی ئانادۆڵو ئه‌و یارییانه‌یان وه‌بیر منداڵانی شارۆچكه‌كه هێنایه‌وه كه به‌هۆی فشاره‌كانی تیرۆریستانی داعشه‌وه له‌بیریان كردبوو.
ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه له‌لایه‌ن هێزی ئه‌ركی تایبه‌تی به‌شدار له هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و هێزه‌كانی ئاسمانیی هاوپه‌یمانێتی دژبه مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له ناوچه‌ی جه‌رابلوسی سووریا له نزیك سنووری توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، درێژه‌ی هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا جه‌رابلوس له تیرۆریستانی داعش پاككرایه‌وه، توركیا ئاو و كاره‌بای گه‌یانده شارۆچكه‌كه و، سه‌رله‌نوێ كردیه‌وه به‌شوێنی ژیان، له‌و نێوه‌نده‌شدا منداڵان له بیرنهكران.
منداڵانی جه‌رابلوس كه به‌هۆی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه و فشاره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه نه‌یان ده‌توانی بچنه ده‌ره‌وه و یاری بكه‌ن، به‌هاوكاری خێرخوازان دووباره به یارییه‌كان ئاشنا بوونه‌وه.
گرووپێك له گه‌نجان، له عه‌نتابه‌وه سه‌ردانی جه‌رابلوسیان كرد و چه‌ند جۆر یاری منداڵانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و، منداڵانیان فێری ئه‌و یاریانه كرده‌وه.
سه‌رۆكی پلاتفۆڕمی ئانادۆڵو، تورگای ئاڵدهمیر له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو، باسی له‌وه كرد كه ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، ئارامی له ناوچه‌كه‌دا فه‌راهه‌م كردووه.