Rewa Mahmut Hasan
15 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2015
ئینجیرلیک
یەکەم وێستگەی سەردانەکەی وەزیەی بەرگری ئەمریکا ئاشتۆن کارتەر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەمەبەستی زیاد کردنی پشتگیریەکانی رووبەڕوو بوونەوەی داعش، بۆ تورکیا بوو، لەو چوارچێوەیەدا سەردانی بنکەی ئینجیرلیکی کرد لە ئەدەنا.
کارتەر لەگەڵ کەسوکاری سەربازەکانی وڵاتەکەی لە بنکەکەدا چاویان بەیەک کەوت و دواتر گوتارێکی بۆ سەربازانی ئەمریکی و ئەڵمانی و ئیسپانی دا.
سەرەتا سوپای ئەو سەربازانەی کرد بۆ گیان فیداییەکەیان و کاری ئەوانی بەهەنگاوێکی گرنگ وەسف کرد بۆ رووبەڕوو بوونەوە و لەناوبردنی داعش. ئاشکراشی کرد کە ئەوان وەک ئەمریکا لەهەوڵی زیاتر کردنی ئەرکەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.
کارتەر رایگەیاند کە کێشەی داعش تەنیا لە سنووری عێراق و سووریادا نەماوەتەوە و تەواوی جیهانی گرتووەتەوە بە ئەمریکاشەوە.
کارتەر باسی لەسەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری کرد بۆ رووسیا و رایگەیاند کە پرسەکانی سەرکەوتن بەسەر داعش و کۆتایی هێنان بەجەنگی ناوخۆیی سووریا یەکێک دەبێت لە تەوەری کۆبوونەوەکانی.
کارتەر ئاماژەی بەوەدا کە پرسی حکوومەتی راگوزەر کە ئۆپۆزسیۆنی میانرەوی سووری بەشدارن دەبن تێیدا، پرسێکی گرنگە کە دەشێت رووسیا بە ئەرێنی یان نەرێنی پشتگیری بکات لە حکوومەت راگوزەری سیاسی، کە تائێستا لەبری ئەوە پشتگیری لە ئیدارەی ئەسەد کردووە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا راشیگەیاند کە رووسیا بە نیازی لێدانی داعش هێرشە ئاسمانییەکانی دەست پێکرد، بەڵام لەبری ئەوە لە ئۆپۆزسیۆنی سووری دەدات و گوتی: "لەوباریەوە رووسیا پرۆفیشناڵانە مامەڵە ناکات. دەبێت ئەمە بگۆرێت. وابزانم جۆن کیری ئەو پرسەش لەگەڵ رووسیا باس دەکات".