Muhammet Ali Kemal,Hemn Osman
16 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2015
موزیكژه‌نی ئێرانی موحسین نامجو كه به‌مه‌به‌ستی سازكردنی كۆنسێرت ئه‌وه دووهمجاریەتی سه‌ردانی توركیا بكات، به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "یه‌كه‌م سه‌ردانم بۆ توركیا جیاواز بوو، هاوڕێیانم پێش كۆنسێرته‌كه‌ی كانوونی دووه‌م گوتیان لێره جه‌ماوه‌رت هه‌یه. تا چوار پێنج مانگ هیچ بۆچوونێكم نه‌بوو له‌باره‌ی ههوادارانمهوه له توركیا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێك نیم ئینستاگرام و فه‌یسبووك به‌كار بهێنم".
ئەو خۆشحاڵی خۆی نیشان دا به‌و گرنگییه‌ی ده‌درێت به موزیكه‌كانی و گوتی: "كه‌واته ئێمه ده‌توانین دڵخۆشی و ئاسووده‌ییمان به خه‌ڵكی بگه‌یه‌نین. له راستیدا من وا هه‌ستم ده‌كرد جه‌ماوه‌رێكی كه‌م گرنگی به‌م موزیكه ده‌ده‌ن به‌ڵام كاتێ ئه‌م قهرهباڵغییهم لێره دیت زۆر دڵخۆش بووم".
موزیكژه‌نی ئیرانی نامجو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له نێو ماڵ و ئوتۆمبێلدا زۆر گوێ له موزیك ناگرێت و گوتی: "له راستیدا زیاتر ده‌خوێنمه‌وه و ده‌نووسم. له ماڵیشه‌وه خێزانكهم گوێ له موزیك ده‌گرێت، منیش به‌هۆی ئه‌وه‌وه گوێ له موزیكی جیاواز ده‌گرم".
نامجو، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ست نییه به موزیك و فیلمی تایبه‌ته‌وه و گوێبیستی هه‌موو جۆره میوزیكێك ده‌بێت و گوتی: "له نێو شاعیرانی ئێرانی‌دا له‌م دواییانه‌دا په‌یوه‌ستم به نیمایوشیج به‌ڵام له رۆمان‌دا په‌یوه‌ست نیم به كه‌سایه‌تییه‌كی ئێرانییه‌وه به‌ڵكو پەیوەستم نووسه‌رێكی ژاپۆنی به‌ناوی كاواوۆ ئیشیگورۆ هه‌روه‌ها حه‌زم له ئه‌ده‌بیاتی فارسییه".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد بایەخێکی تایبەتی نادات بە ئەدەبیاتی فارسی لە دوو قۆناغی رابردوودا. باسی لەوەشکرد ئەو پشتیوانی لەو کەسانە دەکات کە بایەخ بە موزیکی راپ، پۆپ، رۆک و موزیکەکانی هاوشێوە دەدەن و نەیشاردەوە ئەو کۆنسێرتانەی لەو بوارانەدا ساز دەکرێن ''لە هەلومەرجی زۆر سەختدا'' کارەکانیان بەڕێوە دەچێت.
نامجو ئاماژەی بەوە کرد شیعری گۆرانی ''جەبرێ جوگرافیایی'' لە کاتێکدا نووسیوە کە لە نەخشەی جوگرافی ئەمڕۆی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تێڕاماوە و گوتی: "ئەم گۆرانییە باس لە ناچارییەکانی جوگرافیا دەکات. پیاوێکە دەڵێت 'بەیانییەک لەخەو هەستام و دووبارە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەخەبەر هاتم'. 'بە قاچ بە بنمیچی ژوورەکەدا هەڵواسراویت و بێ چارەیت، هەموو بەیانییەک چا دەخۆیتەوە و جگەرە دەکێشیت' بەڵام ئەگەر پێویست بێت راستگۆ بم، ئەم گۆرانییە کە لە ئێران بووم، وەک پیاوێکی ئێرانی نووسیم. ئەگەر بێت و سەبارەت بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەمڕۆدا قسە بکەین ئەوە دۆخەکە ئێستا زۆر زۆر ترسناکترە. لە ئێستادا بەگوێرەی ئەو کاتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە دۆخێکی زۆر دڵهەژێنە. تەنانەت هەندێک کات شەرم لەوە دەکەیت کە لە دۆخێکی لەوجۆرەدا بەدوای هونەرەوەیت".
نامجو نەیشاردەوە کە ئیستانبوڵی زۆر خۆشدەوێت و گوتی: ''بەدڵنیاییەوە دەمەوێت بەشێک لە ژیانم لە ئەستەنبوڵ بم. وەکو پلانێکی زۆر جددی بیر لەمە دەکەمەوە، لەوانەیە بۆ دوو ساڵی تر. دەمەوێت ببمە مامۆستا لێرە. دەمەوێت تیۆری موزیکی ئێرانی بڵێمەوە و لەگەڵ موزیکژەنەکانی تورک دابنیشم''.
ئەو موزیکژەنە ئێرانییە ئاماژەی بەوە کرد بۆ ماوەی ساڵانێکی درێژ پەیوەندی بە ئیستانبوڵەوە دەبێت و ئەو شارە ''بەڕاستی شارێکی جوانە'' و سەبارەت بەو هونەرمەندە تورکانەی گوێیان لێ دەگرێت، گوتی: ''دواجار کە هاتم ئەلبۆمێکی ئەحمەد کایام کڕی، لە ئوتۆمبیلەکەمدا گوێی لێدەگرم و تەنانەت ویستم خۆم بۆ گوتنەوەی گۆرانییەکی ئەو لێرە ئامادە بکەم بەڵام لەبەر گەشتی زۆر و کەمی کات نەمتوانی''.
موحسین نامجو نەیشاردەوە سازکردنی کۆنسێرت لە تورکیا کاری زۆری لەوکردووە و گوتی: ''ئێرانم جێهێشت. لە ئێستادا لەئەمریکا دەژیم. بەڵام تورکیا ماڵی دووەممە. بەڕاستیش دەبێتە ماڵی دووەمم چونکە لە داهاتوودا لێرە دەژیم. دوو سێ وشەی تورکی دەزانم بەڵام لێرە هەست بە ئارامی زیاتر وەک لە زۆر شوێنی ئێران دەکەم''.