Sarp Özer,Esma Küçükşahin
14 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2023
قەیسەری-AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بە ئاماژەدان بەوەی کە سوورن لەسەر لەناوبردنی کەمپەکانی تیرۆر لە باکووری عێراق ، گوتی: "ئەگەر تیرۆریستان بە پێدانی هێلیکۆپتەر، فڕۆکە، چەک یان پارەشەوە پاڵپشتی بکرێن، گرنگ نییە کێ لە پشتیانەوە بێت، لە پێناو سەلامەتیی ٨٥ ملیۆن هاووڵاتیمان و سنوورەکانمان ناوەستین تاوەکو گەلەمان لەم ناڕەحەتییە رزگار نەکەین کە ٤٠ ساڵە بەرۆکی گرتووە".
ئاکار کە وەک بەربژێری ئاک پارتی لە بازنەی قەیسەری راگەیەندرا، ئاماژەی بەوە دا کە قەیسەری بەم دواییانە سەرکەوتنی گرنگی لە بواری کشتوکاڵدا بەدەستهێناوە.
- "تیرۆریستان لە کوێ بن ئامانجی ئێمە ئەوێیە"
ئاکار بە ئاماژەدان بەوەی بەبێ بوونی ئاسایش کشتوکاڵ و ئاژەڵداریش ناکرێت، جەختی لەوە کردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە سەرکەوتوویی لە وڵات و لەودیو سنوورەکانەوە بەردەوامە و گوتی: "کەمپەکانی تیرۆر لە باکووری عێراق لەناو دەبەین. ئێمە سوورین لەسەر ئەمە. ئەگەر تیرۆریستان بە پێدانی هێلیکۆپتەر، فڕۆکە، چەک یان پارەشەوە پاڵپشتی بکرێن، گرنگ نییە کێ لە پشتیانەوە بێت، لە پێناو سەلامەتیی ٨٥ ملیۆن هاووڵاتیمان و سنوورەکانمان ناوەستین تاوەکو گەلەمان لەم ناڕەحەتییە رزگار نەکەین کە ٤٠ ساڵە بەرۆکی گرتووە".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار جەختی لەوە کردەوە کە سەربازانی تورک ئەو رێڕەوەی تیرۆری لەناو برد کە هەوڵ دەدرا لە باکووری سووریا دابمەزرێنرێت و تیرۆریستانیان لەو چاڵە لەگۆڕ نا کە هەڵیانکەندبوو، گوتیشی: "ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ رەگوڕیشەی ئایینی، نەتەوەیی و تائیفی کەس نییە، تاکە ئامانجمان تیرۆریستانن. تیرۆریستان لە کوێ بن ئامانجی ئێمە ئەوێیە".