Merve Yıldızalp,Yılmaz Öztürk
14 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ڕاگەیاند: "پێداگیرانە ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوامن، تا دوا تیرۆریست لە چالاکی دەخرێت".
عەلی یەرلیکایا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیمەنی ئۆپەراسیۆنی "قارەمانەکان-٤٢"ی بڵاوکردەوە کە لە چیای جودی و گابار و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی وڵات دژبە تیرۆریستان بە بەشداری ٣٧ تیم و ٥١٨ ئەندام لە ھێزەکانی پۆلیس و جەندرمە ئەنجام دەدرێت.
ڕاشگەیاندووە کە ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا، بە درێژایی ساڵ و بە درێژایی چوار وەرزەکە، شەو و ڕۆژ ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن، تا دوا تیرۆریست لە چالاکی دەخەن.
دوێنێ شەممە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندبوو لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، لە کاتێکدا تیرۆریستانی (پەکەکە) دەیانەویست دزە بکەنە ناو بنکەیەکی سەربازیی، پێکدادان ڕووی داوە و بە ھۆیەوە نۆ سەرباز شەھید بوون.