ئایدن
سەرۆکی ڕێکخراوی راوێژکاری غازی و شەھیدانی ئایدن سەڤیل ئەسین لە ووتەیەکیدا بۆ AA ئاشکرایکرد کە ھاوسەرەکەی سەربازێک بووە لە کاتی بەرێوەبردنی ئەرکەکەی خۆیدا لە شاری شرناخ لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕدا گیانی لەدەستداوە و رایگەیاند کە ھیواخوازە کەس ئازاری مردنی نزیکەکانی نەبینێت و خۆشحاڵی زۆریشی دەربڕی بەرامبەر بە قۆناغی ئاشتی و بەتایبەت کە لە ئێستادا ھیچ جۆرە شەڕ و پێکدادانێک ڕوونادات تا قوربانی لێبکەوێتەوە.
ئەسین ئاشکرایکرد دوای دەستپێکردنی قۆناغی ئاشتی فرمێسکەکانی وەستاوە و لە شاری ئایدن نزیکەی ١٧٦ سەرباز لە ڕێکخراوەکەیان ناونوسکراون و لەدوای دەستپێکردنی قۆناغی ئاشتیەوە ناوی ھیچ كەسەك بۆ لیستی زیادنەکراوە کە ئەمە بێگۆمان مایەی خۆشحاڵیە.
باوکی یەکێک لەو کە لە خزمەتی سەربازیدا لە ساڵی ١٩٨٠ گیانی لەدەستداوە بەناوی ئیسماعیل تولو باس لە ٣٠ ساڵی رابردووی تورکیا دەکات کە بەردەوام لە شەڕدابوون و ھیوای دەخواست کە ئاشتی بەرددەوام بێت .
ئەو لەسەر یەکێک لە سەرقەبرانەکانی شارەکە بۆ AA دواو گوتی: "ماوەیەکە شەڕوپێکدادان لە تورکیا نەماوە و ئەمە خۆشحاڵی لای ھەموومان دروستکردووە. ئەگەر بێت و ئەم قۆناغە بەردەوام بێ ئەوا ھیچ قوربانەكی دی بۆ ناو ئەوقەبرانە نایەت ئومێدەوارم ئەمە بێتە دی."