Rewa Mahmut Hasan
12 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2017
ئەنقەرە-AA
له ١٧٣همین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له باكووری سووریا بۆسه‌ر ئامانجه تیرۆریستییەکان درێژه‌ی هه‌یه، ٢٠٧ ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش خاپووركران و، ٤٢ تیرۆریستیش كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی هەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەرووی هەموویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦دا لە باکووری سووریا دەستی پێ‌کردبوو، درێژەی هەیە.
لە ١٧٣ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، به‌پشتیوانی چڕی هێرشی وشكانی و ئاسمانیی پلانی داڕیژراو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن كه له گرووپه‌کانی ئەرکی تایبەت پێكهاتوون، درێژەی هەبوو.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا له رێگه‌ی یه‌كه تۆپهاوێژه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیی و یه‌كه‌كانی دیكه، ١٧٤ ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆردومان کران و لەئەنجامدا، ٣٣ ئامانج خاپوور کران و ٤٢ تیرۆریستیش کوژران.