Halil Demir
11 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2022
ئیستانبوڵ – AA
٢١ له‌و ٢٣ كه‌سه له پێنج پارێزگای توركیا ده‌ستگیر كران كه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
هۆبه‌ی كاروباری تاوانه رێكخراوه‌كان و تیرۆر له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌دا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٢٣ كه‌س ده‌ركرد كه ده‌ركه‌وتووه به‌رنامه‌ی كۆدداری فه‌تۆ (بایلۆك)یان به‌كار هێناوه.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه‌كانی دژه‌تیرۆری ئاسایش ٢١ له‌و ٢٣ تۆمه‌تبارانه‌یان له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ئیستانبوڵ، ئه‌نقه‌ره، سامسون، گیره‌سون و مانیسا ده‌ستگیر كردووه.
له كاتی گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانی تۆمه‌تبارانیشدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراویی و ئامێری دیجیتاڵی دۆزرانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
راییكردنی كاروباری تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان له ئاسایش به‌رده‌وامه و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمهتبارهكهی دیكه.