Sangar Hamad Azeez
04 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
-لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا هێزی ئاسمانی تورکیا، نۆ ئۆپەراسیۆنی بۆسەر ناوچەکانی گوزەل مەزرا و تورکمان باری ئەنجامدا کە بەهۆیەوە، ١٢ چەکداری داعش کوژران.
-فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، نۆ ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ناوچەکانی تورکمان باری، ئاکتارین، غەیتون و کوایباه ئەنجامدا و لەئاکامدا، ١٢ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون و دوو تەلار کە چەکدارانی داعش وەک عەمباری چەک و تەقەمەنی و بنکە بەکاریان دەهێنا، لەناوبران.
-لەدەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئەمڕۆ تیمەکانی پشکنین و پووچەڵکردنەوەی مین لە ناوچە پاککراوەکان لە داعش، ٢٨ مین و هەزار و چوار بۆمبی دەستیان بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو، تەقاندۆتەوە.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا هێزی ئاسمانی تورکیا، نۆ ئۆپەراسیۆنی بۆسەر ناوچەکانی گوزەل مەزرا و تورکمان باری ئەنجامدا کە بەهۆیەوە، ١٢ چەکداری داعش کوژران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان درووستیانکردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەباکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی هەیە و پێی ناوەتە رۆژی ٤٢ەمینییەوە.
ئۆپەراسیۆنەکە لەچوارچێوەی مافەکانی تورکیا لەمیانی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ماددەی ٥١ی بەڵگەنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی بەرگری لەخۆکردنی رەوا و بڕیارەکانی ئەو رێکخراوە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە سەربازییەکانەوە دەستکەوتوون، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ گرووپی ئەرکی تایبەت کە لەچەکدارانی ئۆپۆزسیۆن پێکهاتوون، بەپشتیوانیی چڕی ئاسمانیی و زەمینیی، هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی حەوت ناوچەی نیشتەجێبوون لەباشووری راعی، درێژەی هەیە. لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بەتایبەت لە ناوچەکانی بۆزتەپە، هەردانە و باری تورکمان هەوڵەکان چڕکراونەتەوە.
- هەزار و ٨٠٠ ئامانج پێکراون
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تا کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ، ١٠ چەکداری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بریندار بوون.
جیالەمەش ٨٠ ئامانجی داعش کە لەلایەن رادارەکانەوە دەستنیشانکرابوون، لەلایەن تۆپهاوێژەکانی تورکیاوە تۆپبارانکران و توانرا حەوت ئامانجی دینامیکی، چوار ئۆتۆمبێلی پیک ئاب، سێ مۆتۆرسکیل لەگەڵ چوار سەکۆی هاوێشتنی تۆپ وێران بکرێن.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فوراتدا، شەشهەزار و ٨٣٩ بۆردومان ئەنجام داروە و تێیدا هەزار و ٨٠٠ ئامانج پێکێنراون.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، نۆ ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ناوچەکانی تورکمان باری، ئاکتارین، غەیتون و کوایباه ئەنجامدا و لەئاکامدا، ١٢ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون و دوو تەلار کە چەکدارانی داعش وەک عەمباری چەک و تەقەمەنی و بنکە بەکاریان دەهێنا، لەناوبران.
لەدەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئەمڕۆ تیمەکانی پشکنین و پووچەڵکردنەوەی مین لە ناوچە پاککراوەکان لە داعش ٢٨ مین و هەزار و چوار بۆمبی دەستیان بەشێوەی کۆنتڕۆڵکراو تەقاندۆتەوە.