Zana Natık Kerem
04 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گرت.
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنیان بە ئامانجی پاکسازیکردنی ناوچەکانی سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستبەسەر ١١ گولـلەی ئاڕ بی جی، ١٢٠ قەوانی ھاون، گولـلە تۆپێک و چەکێکی بازوکادا گیراوە و ھاتووە:
"چەک و تەقەمنییەکان لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربە پۆلیسی فیدراڵی دوای ھەڵگرتنەوەیان، لەناوبراون".