Kemal Karadağ,Aylin Sırıklı
11 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2019
ئەنقەرە-AA
دادگای باڵا بهسیفهتی دادگای پله یهك بڕیاری لهبارهی دۆسیهی راگرتنی بارههڵگرهكانی میتهوه دهركرد كه سهبارهت به 54 تۆمهتبار له لایهن دادگای 16یهمی سزا قورسهكانهوه بهڕێوهدهبرا و تیایدا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) و ئاشکراکردنی زانیاری دەوڵەت کە پێویستی دەکرد بەنهێنی بمێنێتەوە دادگایی دەکران و داواکاری گشتی کۆماریی پێشووی ئادانا، سولەیمان باغریانک و فەرماندەی پێشووی ناوچەی ئادانا، عەمید هەمزە جەلەپئۆغڵو و داواکارانی دەسەڵاتی تایبەت، عەزیز تاکچی و ئۆزجان شیشمان لەنێویاندا بوون.
- بڕیارەکە لە ٣٢٠ پەڕەپێک هاتبوو.
دادگای باڵای تورکیا لەبارەی بڕیاری بارهەڵگرەکانی میت-ەوە ئاماژەی بەوەداوە کە دەوڵەت بە هۆی رووداوەکانی سووریاوە کەوتۆتە دۆخێکەوە کە بەرگری رەوایانە لەخۆی بکات، هاوکات مافی ئەوەی هەیە رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر. هیچ دەوڵەتێک چاوەڕوان ناکات کارەساتەکان بێن و لە دەرگای بدەن".
هاوکات تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کە تورکیا بۆ پاراستنی سنوور، هاووڵاتییانی و لە پێناو مانەوەیدا پێکەوە لەگەڵ سوپای سووریای ئازاددا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەڵسوکەوتی کردووە و مافی خۆی پاراستووە.
تورکیا کە راستەوخۆ بۆتە موخاتیبی کردەوەکانی جەنگی ناوخۆی سووریا لە ٢٠١٣ەوە تا ئێستا لە تەواوی ئەو وڵاتەدا و لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکاندا هەوڵی پاراستنی خۆی داوە لە بەرامبەر چالاکی تیرۆریستاندا لە سنوورەکانی باشوووریدا، هاوکات بە پاساوی رێگریکردن لە پارچەپارچەبوون و دابەشبوونی خاکی سووریا و بە مەبەستی رێگریکردن لە کردنەوەی رێڕەوی پەیەدە لە ناوچەی سنوورییدا، تورکیا لەگەڵ سوپای سووریای ئازاددا، پێکەوە لە باکووری سووریا چالاکی خۆپارێزی ئەنجامداوە.
لەو بڕیارەدا کە پاساوەکەی ئاشکراکراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیار دراوە چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی ناسراو بە فەتۆ ئاشکرا بکرێت کە تیایدا هەوڵیداوە حکوومەتی تورکیا بخاتە دۆخێکی ناهەمواری نێودەوڵەتییەوە لەکاتێکدا بەرەنگاربوونەوەی روونی قۆناغەکەی کردووە.
جهخت لەوەشكراوهتەوە کە راگرتنی بارههڵگرهكانی میت، راستهوخۆ حكوومهت و میتی كردووهته ئامانج کە فهتۆ پلانەکەی بە شێوەیەکی رێکوپێک داڕشتبوو.
هاوکات لە بەشێکی تری پاساوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە لەبارەی وەستاندنی بارهەڵگرەکانی میت-ەوە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا رۆژنامەی ئایدنلک لەژێر ناونیشانی "ئەوەش جبەخانەی نێو بارهەڵگرەکە" هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە و لە سایتی ئینتەرنێتی رۆژنامەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە کە "رۆژنامەی ئایدنلک دەستی گەیشتووە بە وێنەی جبەخانەکە: گولـلەی تۆپ نەوەک بۆری".
هەروەها هاتووە کە وەستاندنی بارهەڵگرەکانی میت رێکارێک نییە کە تایبەت بێت بە لێپێچینەوەی دادوەرییەوە و ئاماژە بەوە کراوە کە فەتۆ بە شێوەیەکی پلان بۆداڕێژراو کارەکەیان رێکخستووە و باس لەوە کراوە کە راستەوخۆ لەو کارەیاندا میت و حکوومەتیان بە ئامانج گرتووە و ئەمەش ریی تێ ناچێت کە لەسەر ئاستی تاکە کەس ئەنجام درابێت بەڵکو لەسەر ئاستی رێکخراوەیی ئەنجامدراوە و لە لایەن ئەندامانی ئەو رێکخراوەوە.
لە پاساوەکەدا هاتووە بەڵگەی تەواو لەبەردەستدایە کە بەشداربوانی وەستاندنی بارهەڵگرەکانی میت ئەندامی فەتۆن.
(بەردەوامە)