Mehmet Ali Derdiyok,Rewa Mahmut Hasan
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی دوو نهۆمی لە ئیسپارتاکولە لە ئیستانبوڵ، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ١٥ کەس برینداربوون.
بە پێی زانیارییەکان، پاسێکی دوو نهۆمی کە بەنیاز بووە گەشتی نێوان باخچەشەهیر-ئەسەنکەنت ئەنجام بدات لە نزیک شوێنی بلیت فرۆشتنی ئیسپارتاکولە، بە هۆکارێکی نەزانراو خۆی دەکێشێت بە راگرەکانی ناوچەکەدا و وەردەگەڕێت.
لە رووداوەکەدا، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ١٥ کەس برینداربوون.
لە ئێستادا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.