Esin Işık
08 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2018
ئەنقەرە- AA
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، سەرپیل کەمالبای رایگەیاند ''لە سێیەمین کۆنگرەی مەزنماندا، پەرلەمانتاری بازنەی ئیستانبوڵ، پەروین بوڵدان و ئەندامی خولی ٢٥ەمی پەرلەمان، سەزایی تەمەللی وەک پاڵێواراوان بۆ پۆستی هاوسەرۆکی گشتیی دەنگیان بۆ دەدرێت''.
سەرپیل کەمالبای لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە ناوەندی گشتیی پارتەکە سازیی کرد، ئاماژەی بەوەکرد ئامادەکارییەکان بۆ کۆنگرەی هەدەپە کە بڕیارە رۆژی ١١ی شوبات لە هۆڵی وەرزشی ئەنقەرە بەڕێوەبچێت، خەریکە تەواودەبن.
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، سەرپیل کەمالبای جەختی لەوەکردەوە لە میانی کۆنفرانسی ژنان و کۆنفرانسی گشتیی‌دا کە هەفتەی رابردوو سازکران، سیاسەتەکانی پارتەکە و ئامانجە سیاسیی و رێکخراوەییەکانی هەدەپە تاوتوێکراون و رایگەیاند:
''لەدوای کۆنفرانسەکان، لیژنەکانمان کارەکانیان بەڕێوەبرد و لە ئەنجامی ئەو کارانەشدا پاڵێوراوانی پۆستی هاوسەرۆکی گشتیی و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارت، تا رادەیەک دیارییکران. لیژنەکان رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کێن ئەوانەی کە دەبنە پاڵێوراوی پۆستی هاوسەرۆکی گشتیی و لەوبارەیەوە بۆچوونێکی هاوبەش لە ئارادایە. لە سێیەمین کۆنگرەی مەزنماندا، پەرلەمانتاری بازنەی ئیستانبوڵ، پەروین بوڵدان و ئەندامی خولی ٢٥ەمی پەرلەمان، سەزایی تەمەللی وەک پاڵێواراوان بۆ پۆستی هاوسەرۆکی گشتیی دەنگیان بۆ دەدرێت''.
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە باسی لەوەکرد بە عەقڵییەتی ئەوەی کە ٢٠١٨ ساڵێکی هەستیارە بەرەو کۆنگرە دەچن و چاوەڕێ دەکەن بەشدارییەکی بەرفراوان لە کۆنگرەدا هەبێت.
سەرپیل کەمالبای تیشكی خستەسەر ئەوەی بەڵێنی ئەوە دەدەن لە کۆنگرەدا خەباتی هەریەک لە رەنجبەران، ژنان، مافەکان و ئازادییەکان یەکبخەن و گوتی:"ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه وه‌ك خه‌باتێكی نێوده‌وڵه‌تی بنیاتده‌نێین. له هه‌مان كاتدا كۆنگره‌كه‌مان ده‌ستپێكی بانگه‌واز و خه‌باتێكی به‌هێزی ئاشتیی ده‌بێت. هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌ست له‌ناوده‌ست شاندهدهینه به‌ر ئه‌م قۆناغه. ئه‌و كۆمیتانهمان كه تازه هه‌ڵبژێردرێن به‌هێز ده‌بن و زمانێكی نوێیان ده‌بێت، به‌تایبه‌تی رووبه‌ڕووی ئه‌و كێشانه ده‌بینه‌وه كه له كۆمه‌ڵگادا له‌زیادبووندان، رێكخستنێكی جددی دروست ده‌كه‌ین كه توانای سه‌ركه‌وتنی هه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و كێشینهدا. قۆناغی داهاتوو ساڵێك ده‌بێت كه گه‌لان سه‌رده‌كه‌ون و فاشیزم شكستده‌هێنێت. كۆنگره‌كه‌شمان شوێنی ده‌ستپێكی ئه‌و خه‌باته ده‌بێت".
هاوكات هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، سەرپیل کەمالبای هه‌موو كه‌سێكی بانگهێشتی كۆنگره‌كه كرد.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا سەرپیل كه‌مالبای باسی له‌وه كرد كه گوته‌بێژی هه‌ده‌یه، ئایهان بیلگه‌ن تووشی ئەنفلۆنزای وەرزی بووه، به‌و هۆیه‌وه خۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه.
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، سەرپیل کەمالبای ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوڵدان به هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ڵبژێردرێت ئه‌وا چاكسازییه‌كی نوێ ئه‌نجام ده‌دات.