Uğur Çil,Hemın Othman Mohammed
05 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا له قۆناغی داهاتووشدا پشتیوانی بۆ ئه‌و هه‌وڵانه به‌رده‌وام ده‌بێت كه ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه قۆناغی رێككه‌وتنی ناوخۆی فه‌ڵه‌ستین یه‌كلایی ببێته‌وه كه ئاشتیی و سه‌قامگیری درێژخایه‌ن له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌سته‌به‌رده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاه‌رتی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئه‌و پێشهاتانه‌ی له قۆناغه‌كه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كێتیی نێوان فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین له كه‌رتی غه‌ززه کە له سێی تشرینی یه‌كه‌مدا، بەڕێوەچوو.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "توركیا له قۆناغی داهاتووشدا پشتیوانی بۆ ئه‌و هه‌وڵانه به‌رده‌وام ده‌بێت كه ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه قۆناغی رێككه‌وتنی ناوخۆی فه‌ڵه‌ستین یه‌كلایی ببێته‌وه كه ئاشتیی و سه‌قامگیری درێژخایه‌ن له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌سته‌به‌رده‌كات".