23 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
په‌رله‌مانی توركیا له ١٠٠ه‌مین ساڵیادی كردنه‌وه‌یدا، به رۆژه‌ڤێكی تایبه‌ت و به‌بۆنه‌ی رۆژی ٢٣ی نیسان، جه‌ژنی سه‌روه‌ریی نیشتمانیی و جه‌ژنی منداڵ به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، مسته‌فا شه‌نتۆپ كۆبوویه‌وه.
مسته‌فا شه‌نتۆپ له‌دوای سرودی نیشتمانیی، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسی له واتا و گرنگیی ٢٣ی نیسان كرد.

سه‌ره‌تا سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی و له‌دوای ئه‌ویش سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو هاتنه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، په‌رله‌مانتاران، كارمه‌ندانی په‌رله‌مان و رۆژنامه‌وانان ده‌مامكیان پۆشیبوو.