Bülent Mavzer
05 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2017
ئیدر - AA
له كۆی چوار ئێرانی كه له‌ودیو سنووری توركیا-ئێرانه‌وه له ئه‌نجامی په‌لاماری تیرۆرستاندا برینداربووبوون و له لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای توركیاوه گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌كانی ئیدر و قه‌رس دوای ئه‌وه‌ی داوای یارمه‌تییان كردبوو، یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌ده‌ستهاتووه، گرووپێك ئه‌ندازیار و سه‌ربازی ئێرانی كه له‌ودیو سنووری توركیا-ئێران له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازیی سنووریی گۆكای له ئیدر كاریان كردووه له لایه‌ن تیرۆريستانهوه ته‌قه‌یان لێكراوه. له ئه‌نجامدا چوار له‌و كه‌سانه برینداربوون.
به هۆی دووری بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێران له‌و شوێنه، ئێرانییه‌كان داوایان له پاسه‌وانانی سنووری توركیا كرد تا بیانگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه.
ده‌ستبه‌جێ پزیشكانی پاسه‌وانان و سه‌ربازانی توركیا به‌هانایانه‌وه چوون و دواتر گواستنیانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئیدر و قه‌رس.
یه‌كێك له برینداره‌كان دوای ئه‌وه‌ی دووجار دڵی وه‌ستا و خرایه‌وه كار، دواجار گیانی له‌ده‌ستدا، ته‌رمه‌كه‌ی نێردرا بۆ پزیشکی دادوەری نه‌خۆشخانه‌ی ئیدر.
چاره‌سه‌ری یەک سه‌رباز و دوو ئه‌ندازیاری ئێرانیش له نه‌خۆشخانه‌كانی قه‌رس به‌رده‌وامه.
ئه‌ندازیارێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ برینداره‌كاندا هاتووه بۆ ئیدر كه بێ ئه‌وه‌ی برینداربێت له په‌لاماره‌كه رزگاری بووه.