Bilgin S. Şaşmaz
06 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2018
شیكاگۆ - AA
له میانی دوو رۆژی رابردوودا له شاری شیكاگۆ سەربە ویلایه‌تی ئیلینۆی ناوەڕاستی ئه‌مریكا، له په‌لاماره چه‌كدارییه‌كاندا، نۆ كه‌س کوژراون و 60ی دیکەیش برینداربوون.
پۆلیسی شاری شیكاگۆ له‌باره‌ی ئه‌و په‌لاماره چه‌كدارییانه دوا كه له دوو رۆژی كۆتایی هه‌فته‌دا له میانی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی موزیكی ئه‌مریكا "Lollapalooza"دا ئه‌نجامدراون.
پۆلیس رایگه‌یاند له‌و په‌لاماره چه‌كدارییانه‌ی له شه‌وی هه‌ینی تا شه‌وی یهكشهممەوه له شاره‌كه‌دا ئه‌نجامدراون، نۆ كه‌س کوژراون و 60ی دیکەش برینداربوون كه له‌نێو ئه‌وانه‌ی کوژراون، كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ و كوڕێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ هەیه.
زۆرترینی په‌لاماره‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه له ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای شاره‌كه ئه‌نجامدران و ته‌نها له‌ماوه‌ی حه‌وت كاتژمێردا، چوار كه‌س كوژراون.
به هۆی ئه‌و په‌لامارانه‌وه، کۆنسولگه‌ریی توركیا له شیكاگۆ، هاووڵاتییانی توركی لە شاره‌كه ئاگاداركردهووەتەوە، نه‌چنه ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای شاره‌كه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له شیكاگۆ، 314 كه‌س له هێرشه چه‌كدارییه‌كاندا کوژراون و هه‌زار و 769ی دیكه‌ش برینداربوون.
شیكاگۆ به پایته‌ختی تاوانی ئه‌مریكا داده‌نرێت و ته‌نها ساڵی رابردوو له ئه‌نجامی دوو هه‌زار و 785 په‌لاماری چه‌كداریدا، 674 كه‌س کوژراون و سێ هه‌زار و 567ی دیکەش برینداربوون.