Enes Kaplan
19 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌مساڵ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ به راده‌یه‌كی به‌رچاو كۆنترۆڵ كراوه و هه‌نگاوی باشیان ناوه بۆ ئاسایییكردنهوهی دۆخه‌كه، رایگه‌یاند "بۆیه ئه‌مساڵ له هه‌لومه‌رجێكی له‌باردا به جه‌ژن شاد ده‌بین. داوا لە هەموو هاووڵاتییانمان دەکەم، هەر کەسێک کە تەمەنی لەسەروو ١٨ ساڵەوەیە با سوودمەند بێت لە خزمەتی ڤاکسین کە پێشکەشمان کردووە''.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی له هاووڵاتییانی توركیا، جیهانی ئیسلامی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی كرد.
سه‌ركۆماری توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌مساڵ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ به راده‌یه‌كی به‌رچاو كۆنترۆڵ كراوه و هه‌نگاوی باشیان ناوه بۆ ئاسایییكردنهوهی دۆخه‌كه، رایگه‌یاند "بۆیه ئه‌مساڵ له هه‌لومه‌رجێكی له‌باردا به جه‌ژن شاد ده‌بین. داوا لە هەموو هاووڵاتییانمان دەکەم، هەر کەسێک کە تەمەنی لەسەروو ١٨ ساڵەوەیە با سوودمەند بێت لە خزمەتی ڤاکسین کە پێشکەشمان کردووە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنایش گوتی: ''ئەو پێشکەوتنەی لەڕێگەی ڤاکسینەوە لە ژمارەی تووشبوون، نەخۆش و گیانلەدەستدان دەستەبەرمانکردووە، لەڕووی تەندروستی کەسیی، ورەی گەل و ئامانجەکانی وڵات گرنگییەکی هەستیاری هەیە".
سه‌ركۆماری توركیا به پێویستیشی زانی بۆ ئه‌وه‌ی جۆشوخرۆشی جه‌ژن نه‌گۆڕێت بۆ زیانبه‌ركه‌وتنی گیانی و ماددی، پێویسته هه‌موو لایه‌ك به به‌رپرسیارێتیی زیاتره‌وه ههڵسوكهوتن بكه‌ن.