Zafer Fatih Beyaz,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
14 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌وه سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون تویتێكی بڵاوكردووەتەوە و تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جگه له تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌ردۆغان و پوتین تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریایان كردووه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه داوه، پێشلكارییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د لە میانی دوو هه‌فته‌ی دواییدا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان گه‌یشتۆته ره‌هه‌ندێكی نیگه‌ران بەخش كه جگه له كردنه‌ئامانجی هاووڵاتییانی مەدەنی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كانیش كراونه‌ته ئامانج و خاپووركراون ئه‌وه‌ش ناكرێت وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر روون بكرێته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئامانجی رژێم له‌باربردنی هاریكاریی توركیا-رووسیایه له ئیدلب و زیانگه‌یاندنه به رۆحیه‌تی ئاستانا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵكشانی گرژی له ئیدلب مه‌ترسی له‌باربردنی پێكهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستوور و قۆناغی سیاسیی هێناوه‌ته ئاراوه.
هەروەها له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهکەدا، هه‌ردوو سه‌ركرده پابه‌ندبوونی خۆیان به رێككه‌وتنی سۆچی دووپاتکردووەتەوە و لای خۆیه‌وه سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه كرد كه تا ئه‌مڕۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سۆچی رۆڵی گرنگیی هه‌بووه، له بهرامبەریشدا ئه‌و هێرشانه‌ی رووده‌ده‌ن زیان به ئامانجه هاوبه‌شه‌كان ده‌گه‌یه‌نن.
هاوكات سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له قه‌یرانی حكوومه‌ت كرد له بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه باوه‌ڕیان وایه زیادكردنی هاریكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه پێویسته بۆ ئاشتیی و سه‌قامگیری.