Süleyman Elçin,Muhammet Ali Kemal
13 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2019
موغڵا- AA
له یه‌كه‌م رۆژی چالاكییه‌كانی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مانۆڕه سه‌ربازییه‌كان، مانۆڕی دهنیزكوردو-٢٠١٩، كه هاوكات له سێ ده‌ریای كه ده‌وری توركیایان داوه له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامده‌درێت، ١٣١ كه‌شتی، ٥٧ فڕۆكه و ٣٣ هێلیكۆپته‌ر به‌شداریی ده‌كه‌ن، ئامانجه ئاسمانییه نامرۆییه تیژڕه‌وه‌كان و ئامانجه‌كانی سه‌ر رووی ده‌ریا، كرانه ئامانج.
مانۆڕه‌كه ساڵانه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه هاوكات له هه‌رسێ ده‌ریای ره‌ش، ئیجه و ده‌ریای سپی ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی كۆتاییهات.
كه‌شتییه‌كان له به‌نده‌ری ئاكساز-ه‌وه به‌ره‌و ده‌ریای سپی به‌رێكه‌وتن و له ئاستی به‌رگرییدا ئامانجه ئاسمانییه نامرۆییه تیژڕهوهكانیان پێكا.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی مانۆڕه‌كه‌دا ئامانجه‌كانی سه‌ر رووی ده‌ریا كه ناوی "ئاڵباترۆس"یان لێنرابوو، كرانه ئامانج.
بڕیاره مانۆڕی دهنیزكوردو تا رۆژی ٢٥ی ئایار به‌رده‌وام بێت.