Mohammed Baqi Hussein
13 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2016
ئه‌نقه‌ره
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جۆن كیری هاوتا ئهمریكییهكهیدا ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه به‌ده‌ست ئانادۆڵو گه‌یشتووه، شه‌وی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كه ئه‌نجام دراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا دواپێشهاته‌كانی سووریا و كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی سووریا كه 11ی ئه‌م مانگه له میونخ به‌ڕێوه‌چوو و پێشهاته‌كانی دوای به‌یاننامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێ كراوه.