بەرلین
لە یارییەكانی ھەفتەی 30 خولی یانە نایابەكانی ئەڵمانیا (بۆندسلیگا)دا یانەی بایەر میونخ میوانداریێتی یانەی ھێرتا بەرلینی كرد و توانی یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام بباتەوە. بەپێی ریزبەندی خاڵەكان بایەر میونخ كۆی خاڵەكانی بۆ 76 خاڵ بەرز كردووە، سبەی شەو یانەی بروسیا مونشنگلادباخ وئۆلفسبورگ بەڕێوەدەچێت لە ئەگەری دۆڕاندنی یانەی وئۆلفسبورگدا یانەی بایەر میونخ دەبێتە پاڵەوانی خولەكە لە كاتێكدا چوار یاریش ماوە بۆ تەواو بوونی كۆی یارییەكانی ئەم خولە.
یانەی بایەر میونخ كۆی خاڵەكانی بۆ 76 بەرز كردەوە، یانەی وئۆلفسبورگیش 15 خاڵ لە دوای بایەرەوەیە بەو شێوەیەش لە ئەگەری دۆڕانی وئۆلفسبورگ یانەی بایەر میونخ پاڵەوانیێتی لە خولەكە رادەگەیێنێت.
دوای دۆڕانەكەی لەگەڵ یانەی بایەر میونخ یانەی ھێرتا بەرلین لە 23 خاڵ مایەوە و لە ئێستادا لە 13می ریزبەندییەكەدایە.
ئەنجامی یارییەكانی ئەم ھەفتەییەی خولی یانە نایابەكانی ئەڵمانیا (بۆندسلیگا) بەم شێوەیە بوو :
كۆلن ئێف سی -بایەر لیڤەركوزن : 1-1
ھامبۆرگ - ئاگسبۆرگ : 3-2
ھانۆڤەر - ھۆفەنھایم : 1-2
بروسیا دۆرتموند - فرانكفۆرت : 2-0
شتوتگارت - فرای بۆرگ: 2-2
بایەر میونخ -ھێرتا بەرلین : 1-0