Abdullah Shukur
25 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2017
قودس - AA
پۆلیسی ئیسرائیل دوو ھاووڵاتی تورکیای بە ناوەکانی عەبدوڵا قزلئرماک و مەھمەت گارگیلی دیپۆرتکرد.
لە دوای ئەوەی دوو ھاووڵاتی تورکیا بە ناوەکانی عەبدوڵا قزلئرماک و مەھمەت گارگیلی رۆژی ھەینی رابردوو لە شاری قودس دەستگیرکران و رۆژی شەممەش لەلایەن دادگاوە بە کەفالەت ئازادکران، ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٢٠ خولەکی ئێوارە بە رێگەی ھێڵی ئاسمانی تورکیا رەوانەی شاری ئیستانبوڵ کرانەوە.
ھاوکات ئەو گرووپەی ھاووڵاتیانی تورکیا کە لە چوار پیاو و ١٠ منداڵ پێکھاتبوون بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ تورکیا بەڕێکەوتن کە لەگەڵ ئەم دوو کەسە دیپۆرتکراوە ھاتبوونە شاری قودس.
باڵیۆزخانەی تورکیا لە شاری تەلئەبیب و کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری قودس ھەر لە سەرەتاوە چاودێری دۆخی ئەو ھاووڵاتیانەی تورکیا دەکەن.
رۆژی ھەینی رابردوو پۆلیسی ئیسرائیل لە ناوچەی شاری کۆنی قودسی رۆژھەڵات، عەبدوڵا قزلئرماک و مەھمەت گارگیلی دەستگیرکردبوو، پاشانیش دادگا بە کەفالەت بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکردبوون.
عەبدوڵا قزلئرماک و مەھمەت گارگیلی لە دوای ئەوەی رۆژی ھەینی ویستبوویان بچنە نێو مزگەوتی قودسەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرابوون.