Mohammed Baqi Hussein
26 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2016
له ئه‌رزەڕۆم پێشبڕكێی چا خواردنه‌وه‌ی ساز کرا.
پێشبڕكێكه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی (چای كور)ه‌وه له‌مه‌یدانی حهوزباشی شاره‌كه ساز کرا.
پێشبڕكێكه‌ش بریتی بوو له خواردنه‌وه‌ی چوار پیاڵه چای گه‌رم له‌ماوه‌ی سێ خوله‌كدا.
ژمارەیەک له به‌شداربوانی پێشبڕكێكه له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی چا گه‌رمه‌كاندا چاویان ئاوی كرد.
هه‌رچه‌نده هیچ كام له به‌شداربووان نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتووبن له پێشبڕكێكه‌دا، ئه‌وانه‌ی كه توانییان له سێ خولهكهكهدا سێ چا بخۆنه‌وه، خه‌ڵاتی جۆراوجۆریان پێدرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چای كور ئیمدات سوتلوئۆغڵو، له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، مه‌به‌ستیان بووه له‌ڕێگای چالاكییه‌كانه‌وه چای ریزه بناسێنن.
سوتلوئۆغڵو گوتی: "پێشبڕكێی چا خواردنه‌وه‌ش یه‌كێك بووه له‌و چالاكییانه‌ی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجاممان داوه. خه‌ڵاتی جۆراوجۆرمان هه‌یه بۆ براوه‌ی ئه‌م پێشبڕكێیه. ئامانجمان هاندانی هاووڵاتییان بووه بۆ چا خواردنه‌وه".
ناوبراو رایگه‌یاند له چه‌ندین شوێنه‌وه بانگهێشتكراون تا چالاكییه‌كانیانی تێدا ئه‌نجامبده‌ن و گوتی: "به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی فێستیڤاڵه‌كانی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بارهه‌ڵگره‌كانمان ده‌نێرین و به‌رهه‌مه‌كانمان ده‌ناسێنین".