Mazın Asad
26 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2016
وڵاتی بولگاریا ماوه‌ی سێ ساڵه ده‌ستی به تێلبهندكردنی سنووری خۆی له‌گه‌ڵ توركیا كردووه و ئێستاش 125 كلیۆمه‌تری ئه‌و سنووره ته‌واو بووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، بولگاریا به مه‌به‌ستی رێگریكردن له تێپه‌ڕبوونی كۆچبه‌ران، سنووری خۆی له‌گه‌ڵ توركیادا تێلهندكردووه كه 125 كلیۆمه‌تر له‌و رووبه‌ڕه ته‌واو بووه.
هاوكات راگه‌یه‌ندراوه كه قۆناغی تێلبهندكردنی 11 كلیۆمه‌تری دیكه‌ی سنووری بولگاریا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی ماوه و ئه‌ویش له ناوه‌ڕاستی هاوین ته‌واو ده‌بێت. بهزرایی تێلبهندهكه سێ مه‌تره و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی گشت كاری تێلبهندهكه، 136 كلیۆمه‌تری نێوان سنووری توركیا-بولگاریا به تێل داده‌پۆشرێت كه درێژایی سنووری ئه‌و دوو وڵاته 274 كیلۆمه‌تره.
گرتنی رێوشوێنی پێویست له سنووره‌كه له گونده‌كانی شاری ئه‌دیرنه به ئاسایی ده‌بینرێت.
له لایه‌كی تره‌وه وڵاتی یۆنان هه‌مان رێوشوێنی پێویستی به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران گرتووه‌ته به‌ر كه بێ وه‌رگرتنی هاوكاریی میكانیكی له سنووری وشكایی توركیا، به به‌رزی نزیكه‌ی چوار مه‌تر سنووره‌كانی تێلبه‌ند كردووه.