Ramal Mahmood
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2016
لەمیانی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پێشگرتن بە چالاکییەکانی پەکەکە/کەجەکە، پێنج ئەندامی دیاری پلە باڵای "ئەنجوومەنی تورکیای کەجەکە" دەستگیر کران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کاربەدەستانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەتوون، لەمیانی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکان تیمەکانی دژە تیرۆر لە سەرتاسەری تورکیا، پێنج ئەندامی پلە باڵای ئەنجوومەنی تورکیای کەجەکە دوای دەستنیشانکردنیان بەناوەکانی ه. ئا.، س. ئا. و م. ئۆ. لە دیاربەکر، ب. ئا. لە ئەنتاڵیا و ئە. ئا. لە ئورفە دەستگیر کران.
ه. ئا. گوتەبێژی بەناو کوردستانی کەجەکە بووە و پێشتریش بەرپرسی ئاژانسی هەواڵی ANHA لە قامشلی بووە. س. ئا. یەکێکە لە گوتەبێژەکانی مەیدانی کوردستان، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە مانگی نیسان چووەتە قەندیل. لە ١٣ی تشرینی یەکەم لەرێگەی ئاسمانییەوە لە دیاربەکرەوە چووەتە هەولێر، لە ١٨ی تشیرینی یەکەمیش لەڕێگەی دەروازەی سنووری خابوورەوە گەڕاوەتەوە تورکیا. ئە. ئا. دەگوترێت بەرپرسی دیاربەکری کەجەکە بووە و بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکەش مانگی ئاداری رابردوو چووەتە قەندیل.
ب. ئا. و م. ئا. و سێ کەسەکەی دیکە بەمەبەستی کۆبوونەوەی رێکخراوەیی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ چوونەتە قەندیل و هەروەها بە تۆمەتی تاوانی "بەڕێوەبردن و دامەزراندنی رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" و "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" دۆسیەیان لەسەر کراوەتەوە.