Muhammet Ali Kemal
22 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2015
لە شارۆچكەی نسێبینی سەربە پارێزگای ماردین، بۆمبێكی درووستكراو لەلایەن چەكدارانی پەكەكەوە لەنێو دوو بتڵی غازدا چێنرابوو بۆ ئەوەی بەبۆری نەوتی هەرێمی كوردستان – توركیا بتەقێنرێتەوە، بەڵام بەشیوەیەكی سەركەوتووانە هەوڵەكە پووچەڵكرایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتوون دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگری سەبارەت بەوەی کە پەكەكە بەنیازە هێرش بكاتە سەر بۆرییەكە دەگاتە دەستییان، هێزەكانی ئەمنی دەستبەكاردەبن.
تیمەكانی فەرماندەیی جەندرمە لە پارێزگای ماردین لەسەر بنەمای زانیارییەكان هەوڵەكانیان بۆ گەڕان و پشكنینی ئەو بەشەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان – توركیا چڕكردەوە كە دەكەوێتە سنووری پارێزگاكەوە.
ئەو تیمانە توانییان ئەوە دیاری بكەن كە چەكدارانی پەكەكە لە گەڕەكی تاشكۆی شارۆچكەی نسێبین بۆمبێكیان لەسەر ئەو رێگایە چاندووە كە بەشێك لە بۆرییەكەی پێدا تێدەپەڕێت.
سەگێك بە ناوی "ئەلما" توانی بۆمبەكە بدۆزێتەوە كە لەنێو دوو بتڵی گەورەی غازدا بوو و کێشەکەی نزیكەی ١٠٠ كیلۆگرام دەبوو. ئەوەش دیاری كرا كە نزیكەی ٤٠٠ مەتر وایەر لە بۆمبەكە بەستراوە.
ژمارەیەك شارەزای سەربە تیمەكانی فەرماندەیی جەندرمە لە پارێزگاكە، بۆمبەكەیان بەشێوەیەك تەقاندەوە كە زیانی بە بۆرییەكە نەگەیاند. دوای تەقاندنەوەی بۆمبەكە چاڵیك لە ناوچەكە درووست بوو كە پانییەكەی چوار مەتر و قوڵییەكەشی یەك مەتر و 50 سانتیمەتر بوو.