Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
پاریس - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لە کڵێسای نۆتردام لە پاریس رایگەیاند "ئەو ئاگرە مەترسیدارەی کە یەکێک لە سیمبولەکانی پاریس و شوێنەواری هاوبەشی مرۆڤایەتی، کڵێسای نۆتردام-ی وێرانکرد لە ناخەوە ئێمەی هەژاند".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەی ئێوارەی دوێنێ لە کڵێسای نۆتردام لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، بڵاوکردەوە.
ئەردۆغان کە لە پەیامەکەیدا بە زمانی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە: "ئەو ئاگرە مەترسیدارەی کە یەکێک لە سیمبولەکانی پاریس و شوێنەواری هاوبەشی مرۆڤایەتی، کڵێسای نۆتردام-ی وێرانکرد لە ناخەوە ئێمەی هەژاند. بەناوی خۆم و گەلەکەمەوە، هاوخەمی بە گەلی فەڕەنسا رادەگەیەنم".